لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، ئەمرۆ سێشەمە 2020/9/22، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارى لیژنەكه کۆبۆوه.
لەدەسپێکی کۆبوونەوەكه‌دا ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه، ئەوانەی تر ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەستی بەدواداچوون و چارەسەركردنیان.
ھەر لهکۆبوونەوەكهدا گفتۆگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ڕەوەندی کوردستانی کراو لەوبارەیەوە لیژنە بریاریدا لە هەفتەی داھاتوو دواكۆبوونەوە لەسەر پڕۆژەیاساکە ئەنجام بدات و دواتر ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌سه‌ردانى مه‌یدانیی لیژنەكه بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکان كرا كهلهكۆبوونهوهى پێشوودا لیژنه بڕیاریدابوو سه‌ردانی بكات، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا لیژنه‌كه ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدات و له‌وێش له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم کۆببێتەوە بەمەبه‌ستی بەدواداچوونی کارەێکانیان و چاودێریکرنی ئەرکەکانیان.