لیژنەی ڕۆشبیری راپۆرتی كۆتایى لهسهر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور ئاماده دهكات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند مادەیەک لەپێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/8، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لهپهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتیح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا کەلەھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو سەرجەم ئەو بەش و مادەو بڕگانەی ناو پێشنیازەیاساکە کەپەیوەندیدارن بەلیژنە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کراو ئەندامان و ڕاوێژکاران ڕاو سەرنج و تێبیبنییەکانیان خستەڕوو، بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتاییش بڕیاردرا ڕۆژی چوارشەمە 2020/9/9، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجام بدەن و گفتوگۆی ناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە بکەن و دواتر ڕاپۆرتهكه ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و دواتر بکرێیتە یاساو پەسەند بکرێت .