Skip to the content
Menu

هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى سه‌ڵاح كوێخا ده‌كات

بۆ كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی كۆچكردوو كرد، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێزان خانه‌واده‌و كه‌سوكارى سه‌ڵاح كوێخا
به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچى دوایى سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیانم بیست، كاك سەڵاح کوێخا كادیرێكى ماندوونه‌ناس و نموونه‌یە‌كی جوانی بە‌رپرسیاریە‌تی و دڵسۆزى و لێهاتوویى بوو له‌كاره‌كانیدا، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌م له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌هه‌مووان ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان