هێمن هه‌ورامی پێشوازیی لهسكرتێری یه‌كه‌مى باڵیۆزخانه‌ى شانشینی نه‌رویج له‌ئوردن كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/9/27، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد لهئۆلێ دینستاد سكرتێری یه‌كه‌می باڵیۆزخانه‌ى شانشینی نه‌رویج له‌ئوردن كرد.
له‌دیدارێكدا كه د.رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان و سیروان بابان ئه‌ندامى لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌كاری په‌رله‌مان له‌ڕووی ژماره‌ی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كان و چاودێری و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌یاسای چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "یه‌كێك لهكارنامهكانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و په‌سه‌ندی كردووه، بریتی بووه له‌یاسای چاكسازی و ئه‌و چاكسازییه‌ش به‌شێكه له‌و چاكسازییه گشتگیره‌ى كه‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه‌و به‌رده‌وامیى ده‌بێت و هه‌موو سێكتهركانیش ده‌گرێته‌وه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویج-دا‌و به‌پێویستی زانی باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویچ، كونسوڵخانه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تی له‌نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی نه‌رویج.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی ئابووری و په‌تای فایرۆسی كۆڕۆناو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ره‌وشی په‌نابه‌ران و بوارى خوێندنیان له‌وڵاتی نه‌رویچ به‌وه‌ى كهگرنگیى زیاترى پێبدرێت گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
لای خۆشیه‌وه ئۆلێ دینستاد سكرتێری یه‌كه‌می باڵیۆزخانه‌ى شانشینی نه‌رویج له‌ئوردن، خۆشحاڵیی خۆی بهسهردانهكهى بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "كهپهیوهندییهكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگ ده‌زانین و ده‌خوازین كهپهرهى زیاتریان پێبدرێت له‌سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا.