په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین سەڵاحى كوێخا
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاحى كوێخا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاڕاستەی بنه‌ماڵه‌و كەسوكارو هاوڕێ و هاوسەنگەرو هەڤاڵان و خەڵكی تێكۆشەری گەرمیان كرد، كەئەمە دەقەكەیەتی:
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری پێشمەرگەو تێكۆشه‌ری دێرین كاك سه‌ڵاَحی كوێخا
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی كاك سه‌ڵاحی كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانم پێگه‌یشت، كاك سه‌ڵاح یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره دێرینه پشوودرێژانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌چل ساڵ بێ دابڕان له‌خزمه‌تی شۆڕش و له‌پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان تێیكۆشاوه. كۆچی دوایی ئه‌م جوامێر‌و خه‌باتكاره دێرینه خه‌مێكی قووڵ و پڕ ئازاره، بەم بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كەسوكارو هاوڕێ و هاوسەنگەرو خەڵكی تێكۆشەری گەرمیان دەكەم، داواكارین له‌خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بووری به‌كه‌سوكار و ئازیزانی ببه‌خشێ و كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د. رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان