Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵیادی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان

به‌بۆنه‌ی ٢٩هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كادیران و میدیاكارانی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كرد‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان / بەڕێوەبەری گشتی، کارمەندو میدیاکارانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان
به‌بۆنەی ٢٩ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە پێشەنگەکەتان، کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی یەکە بەیەکەی بەڕێوەبەران و کارمەندانی تەلەفزیۆنە جوانەکەتان، دامەزرێنەران و تەکنیکارانی ئەم کەناڵە ئازیزەو تێکڕای ئەوانە دەکەین کەنەخشیان ھەبووە لەپێشکەوتنەکانی ئەم شاشە ھەقبێژو ڕەونەقدارە بەھزرو بیری کوردایەتییە.
دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، وەک كه‌ناڵی دایك و یه‌كه‌م ئه‌زموونی میدیایی بینراوی كوردی‌ دوای راپه‌ڕین، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو‌ له‌تۆماری پڕ ده‌سكه‌وتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌لى كورد، كه‌یه‌كه‌م په‌خشی به‌رنامه‌كانی به‌وتارێكی مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستپێكرد.
هیوادرام وه‌ك هه‌میشه‌ كار لەسەر بنەماکانی میدیایەكی ئامانجدارو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئیتیكی میدیایی و رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن.
دووباره‌ پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گەلی کوردستان، هه‌میشە سه‌ركه‌وتووبن.
د.رێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان