Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نەزهه‌ت عبدالغنى

بۆ كۆچى دوایى نەزهه‌ت عبدالغنى، سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌میى ئاراسته‌ی بنەماڵەو کەسوکاری كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەرێزان/ بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبێ (نەزهەت عبدالغنی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێ (نەزهەت عبدالغنی)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرم پێگەیشت، کۆچی دوایی کاک نەزهەت خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی قووڵ و پر ئازارە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکارو دۆست و هاوڕێیانی دەکەم، داواکارم لەخوای گەورە سێبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا لله وانا الیه راجعون"
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٠/٩/٣٠