Skip to the content
Menu

پەیامی ھاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و مامۆستای پەروەردەکار (عومەر شیرەمەڕی )، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکار و ئازیزانی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان پەروەردەخوازان و خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا عومەر شیرەمەڕی

‎‏‎بەخەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری بواری پەروەردە و زانست و تێكۆشەری دێرینی کوردایەتی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان مامۆستا(عومەر شیرەمەڕی)مان پێگەیشت...

‎مامۆستا عومەر لەتەمەنی پڕ كۆشش و خەباتی پێشمەرگایەتی و پەروەردەییدا، وەك تێكۆشەرێكی كوردو نیشتمانپەروەرێكی خۆنەویست، لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و پێشخستنی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان ڕەنجی زۆری کێشا. و لەدوای دروستبونی حكومەتی ھەرێمی کوردستانیش، ڕۆڵی بەرچاوی مامۆستا عومەر لە ژیانی پیشەیی و پەروەردەیی ڕۆڵێکی لەبیرنەکراوە.

‎بۆ ئەم خەمە قوڵە هاوخەمی خۆم دەردەبڕم و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی پەروەردەخوازان و مامۆستایان و خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا عومەر شیرەمەڕی دەكەین، لەخوای گەورە داواکارم كۆچكردو بخاتە بەھەشتی پڕ میھرەبانی خۆی.

‎رێواز فایەق
‎سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان