ڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەھەرێمی كوردسان تاووتوێ كرا
سهعات ١٢ی پێشنیوەرۆی ئهمڕۆ یەكشەمە ٢٧-٩-٢٠٢٠، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لهپهرلهمانی كوردستان، كەپێكھاتبوو لە مەلا ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سهرۆكی لیژنهو وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فهیسەل عهباس ئەندامی لیژنەكه، سەردانی ئایدن مهعروف وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكانی كرد.
لەدیدارێكدا باس لەگرنگیی بوونی وەزارەتی ھەرێم بۆ پێكھاتەكان كراو دووپاتی پاڵپشتی و پشتیوانیی لیژنەی ئەوقاف كرایهوه لەپێناو بایەخدانی زیاتر بەڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەھەرێمی كوردسان ھەروەك ستایشی رۆلی پەرلەمانى كوردستان كرا لەبەرجەستەکردنی بیرۆکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەو یاساو بڕیارانەی کەپەسەندی کردوون و پەیوەستبوون بەفەراهەمکردن و پارێزگاریکردن لەمافی پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستاندا، کەگرنگترینیان یاسای ژمارە (۱)ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە،کە لەڕێی سیستمی کۆتا مافی پێکهاتەکانی لەنێو پەرلەمانی کوردستاندا مسۆگهر کردووە، هەروەها یاسای ژمارە(٥)ی ساڵی ۲۰۱٥ کەمافی پێکهاتەکانی لەدەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا مسۆگهر کردووە.
ههر لهدیدارهكهدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگی و كاری پێكەوەیی كردەوە بۆ زیاتر بڵاوكردنەوەی ھۆشیاریی پێكەوەژیان لەھەرێمی كوردستان تاھەمیشەكوردستان بەشوێنی پێكەوەژیانی ئاشتییانهی نێوان سهرجهم پێكھاتەكان بمێنێتەوە .
لهبهشێكی دیكهی دیدارهكهدا كفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیارێك كراو لای خۆیەوە وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان سوپاسی ھەڵوێستی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی كرد.