له دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌دا
د.رێواز فایه‌ق جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتاران له‌چاودێریى جێبه‌جێكردنى یاسا‌و بڕیاره‌كان كرده‌وه
سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2020/9/2، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (1)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌پێنج خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له‌ماده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتى بوو له‌وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی پێنجه‌م و كۆتاییش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكردو دواتر له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌مڕۆ و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی راگه‌یاندو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا رایگه‌یاند: "وه‌رزى دووه‌مى یاسادانان له‌ساڵى دووه‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستانیش به‌تایبه‌تى گیرۆده‌ى په‌تایه‌كى كوشنده‌یه كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى و بووه‌ته‌مایه‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى هه‌زاران كه‌س، بۆیه سه‌ره‌تاو دواى ئومێدى شیفا بۆ نه‌خۆشه‌كان و سه‌بوورى و دڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكاری كۆچكردووان و نزامان بۆئه‌وه‌ى خواى گه‌وره قوربانییه‌كان به‌به‌هه‌شت شاد بكات، ئه‌ركمانه گوزارشت له‌سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ پێشكه‌شكارانى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكى بكه‌ین،و داواكارین له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ئه‌ركى خۆى له‌پێدانى ئیمتیازێكى شایسته به‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بكات، كه له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا له‌سه‌نگه‌رى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا شه‌ونخونى ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئابوورى و لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: " تاڕاده‌یه‌ك جیاواز له‌میلله‌تانى تر، كوردستانیان هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌ترسیى كۆڕۆنا هه‌رزوو كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كۆڕۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌بازاڕ جیهانییه‌كان و بڕینى پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى فیدراڵى له‌سه‌ر دۆخى ژیانیان ده‌ركه‌وت و دووچارى ناڕێكى له‌پێدانى مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مویلى مووچه‌و سستبوونى بازاڕه‌كان بوونه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه بارگرانییه‌كى تر‌ى سه‌رشانى خێزانه‌كان، چ مووچه‌خۆران و چ كاسبكاران".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌ركی په‌رله‌مانیشی له‌و قۆناغه‌دا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "پشتیوانى له‌شاندى دانوستانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕاستییه‌ى كه‌ڕێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگ له‌چوارچێوه‌ى ماف و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان له‌م قۆناغه پێویستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له‌چاودێریى جێبه‌جێكردنى یاسا‌و بڕیاره‌كان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ژماره‌یان زۆر‌و زه‌وه‌نده‌و ته‌نها به‌جێبه‌جێكردنیان داهاتى نه‌وت، داهاتى ده‌روازه‌و خاڵه سنوورییه‌كان، داهاتى وه‌ده‌ستهاتووى وه‌رگرتنى باج له‌گه‌وره باجده‌ران و كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریى بوارى پیشه‌سازیى نه‌وتى و ڕێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى داهاته ناوخۆییه‌كان، زۆر له‌ئێستا زیاتر ده‌بێت و دۆخ و گوزه‌رانى خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌شمان ده‌باته قۆناغێكى تر".
سه‌باره‌ت به‌یاساى بودجه‌ش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "هیچ خه‌رجییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه به‌شێوه‌ى زانستى و پشتبه‌ست به‌سه‌نه‌دى قانونى خه‌رج ناكرێت، بۆیه جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى حكومه‌ته دواى (7) حه‌وت ساڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانیشه به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه بۆ ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه بكه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌داتاو ژماره تیشكی خسته‌سه‌ر كۆی ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ی كه له‌ساڵی یه‌كه‌م و له‌هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌مى یاسادانان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراون، ئه‌وانه‌شى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ره‌تكراونه‌ته‌وه، یان به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌رى كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه یان پێشنیازى به‌ركاركردنى یاسای فیدراڵین و ده‌بێت بكرێنه پێشنیازى هه‌رێم یان كه‌موكوڕیى ڕواڵه‌تیان هه‌یه، هه‌روه‌ها لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌شى كه له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی وه‌رزى (یه‌كه‌م)ى ساڵى دووه‌مى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كرد‌و رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه به‌هۆى كه‌ره‌نتین و خۆپارێزى و دۆخى تایبه‌تیى په‌رله‌مان، وه‌رزه‌كه‌مان له‌ڕووى ته‌شریعه‌وه له‌ئاستى پێویستدا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و وه‌رزه توانیمان به‌ئاماده‌بوونى (8) هه‌شت وه‌زیر، به‌پێى ماده‌ى (66) چه‌ندین دانیشتن بۆ خستنه‌ڕووى بابه‌تى گشتى بۆ گفتوگۆى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌نجام بده‌ین و ته‌نها دوو یاداشتى په‌رله‌مانتاران له‌م وه‌رزه دانیشتیان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به‌ئه‌نجامدانى دانیشتن له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له 16/3، به‌ڵام به‌داخه ئه‌وكات بڕیارى كه‌ره‌نتینى گشتى دراو بۆ خۆپارێزى كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌كان قه‌ده‌غه‌كران و نه‌مانتوانى ئه‌و دانیشتن گرنگه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وى تریش تایبه‌ت بوو به‌بابه‌تى دۆخى كرێنشینان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران واژۆكرابوو، به‌ڵام داوامان لێ‌كردن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى دانیشتنێكى به‌رهه‌مدارمان هه‌بێت"، هیواشی خواست كه له‌م وه‌رزه‌دا بتوانن قه‌ره‌بووى ئه‌و كاتانه بكه‌نه‌وه كه له‌وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى دووه‌م له‌ده‌ستیان چووه‌و بۆ ئه‌وه‌ش داواى له‌لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كرد هاوكاریى سه‌رۆكایه‌تى بن له‌ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى پێشنیازه‌یاساكان و چاودێرىكردنى كاره‌كانى حكومه‌ت.
دواتر به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه سه‌رنج و تێبینیى خۆیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و مامه‌ڵه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس و ناوخۆ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و بارودۆخانه‌دا خسته‌ڕوو.
پاشان به‌پێی ماده‌ی (48/یه‌كه‌م) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد كه‌ڕه‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر ئالوگۆڕكردنی خاڵی چواره‌م و پێنجه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و ئه‌و داوایه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 71 په‌رله‌مانتار په‌سندكراو به‌پێی خاڵی پێنجه‌مى به‌رنامه‌ی كار كه‌دوای ئالوگۆڕكردنی بوو به‌خاڵی چواره‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان)و دوای خوێندنه‌وه‌شى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یه‌وه.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 10 درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".