دۆخی ژنان و رەنگدانەوەی لەیاساكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ژنان بۆ سەركردایەتی تاوتوێ كرا
بەمەبەستی هەولدان بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم یەكسانیی جێندەری و كۆتاییهێنان بەتوندوتیژی و جیاكاریی رەگەزی، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/22، لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لهمافى ئافرەت لهپهرلهمانى كوردستان بەئامادهبوونی گوڵستان سهعید ئهندامی لیژنهكه لههۆڵی لیژنه لهتهلارى پهرلهمان، لەگەڵ رێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی رۆڵی ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بەدۆخی ژنان و رەنگدانەوەی لەیاساكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ژنان بۆ سەركردایەتی كرا.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت باس لەپلان و ستراتیژی لیژنەكه کرا سەبارەت بەپێداجوونەوەو هەمواری یاسا بەرکارەکان لەهەرێمی کوردستان و دەرکردنی یاسای نوی بەپێی پێوست و هەروەها باس لەڕۆلی پەرلەمان لەچاودێریی و بەدواداچوون کرا.
لهكۆتایی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئەوە كرا كەپێویستە بیر لەخەرجیی موازەنەی جێندەری بكرێتەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەم پرسە لەساڵاَنی داهاتوودا.