سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ده‌كات
![](/media/6620/kurdistan_parliament_drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132451126100000000)
بۆ كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزیان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان كرد كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خاتوو ( پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم)م پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامیتان پێببەخشێ و خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان