Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ كۆنسوڵی كۆریای باشوور ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/9/2020 د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ( چۆی كوانگ ژین) كونسڵی كۆریای باشوور كرد.

له‌ دیدارێكی نێوانیاندا په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور دووپاتكرایه‌وه‌، هاوكات باسی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی له‌ وه‌رزی داهاتوودا كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، دواتر به‌ڕێز( چۆی كوانگ ژین) كونسڵی كۆریای باشوور مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی و مێوانداریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بۆ ئاماده‌بوون له‌ ڕۆژی نیشتمانی كۆریای باشوور خسته‌ ڕوو و، جه‌ختی له‌توند و تۆڵی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا كرده‌وه‌ و، هیوای خواست كه‌ له‌ ئاینده‌دا بتوانن خزمه‌تی ته‌ندروستی زیاتر پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.