له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی دایكه عائیشه لادرا
هێمن هه‌ورامی: "خوێنی دایكه عائیشه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت كهیهكڕیزیی نیشتیمانی زیاتر بپارێزین"
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ى 40 رۆژ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دایکە عائیشە، دایکی سێ شەهیدی قارەمانی پێشمەرگە، وه‌ك رێزلێنانێك و وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیدان و خۆڕاگری و قارەمانێتیی ئه‌و دایكه، سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/9/2، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قهوه‌چی سكرتێرى په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى دایكه عائیشه، له‌مه‌ڕاسیمێكدا له‌ته‌لارى په‌رله‌مان په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی دایكه عائیشه لادرا.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وێڕای لادانی په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ى دایكه عائیشه له‌نێو ته‌لارى په‌رله‌ماندا، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خانه‌واده‌ی دایكه عائیشه‌وه تاجه‌گوڵینه له‌به‌رده‌م وێنه‌ی خوالێخۆشبوو دانراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه خورشید عوسمان كوڕی دایكه عائیشه به‌ناوی خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه زۆر سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌و مهڕاسیمهو دانانی وێنه‌ی دایكیان له‌نێو ته‌لارى په‌رله‌ماندا.
پاشان هێمن هه‌ورامی له‌وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی تر سه‌ری رێز‌و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكی دایكه عائیشه‌و ته‌واوى شه‌هیدانی كوردستان دائه‌نوێنین"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكه عائیشه‌مان پێگه‌یشت ئێمه له‌نێو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دابووین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستبه‌جێ بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی و سه‌ره‌خۆشیمان راگهیاندو هه‌رله‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیارماندا وه‌ك رێزلێنانێك، چونكه دایكه عائیشه موڵكی ئه‌م نیشتیمانه‌یه، موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كانه، موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، سێ كوڕی له‌یه‌ك له‌حزه‌دا كردۆته قوربانیی ئازادیی خاكی كوردستان، بۆیه كه‌مترین وه‌فا كه‌بتوانین وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی به‌رامبه‌ر به‌ره‌مزی هه‌موو دایكی شه‌هیدان، به‌رامبه‌ر هه‌موو خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كهلهشهڕی داعش كوردستانیان پاراست، بڕیارماندا وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وێنه‌یه‌كی دایكه عائیشه له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێ وه‌ك ره‌مزێك بۆ ته‌واوى هه‌موو دایكه شه‌هیده‌كان.
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كرد بۆ به‌شداریكردنیان لهمهڕاسیمهكهداو له‌به‌رده‌م كوڕ‌و كچی دایكه عائیشهشدا كه له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون به‌ڵینیدا ئه‌وه‌ى له‌توانای په‌رله‌مان دابێت خزمه‌تكارى ته‌واوى خانه‌واده‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌بین و راشیگه‌یاند: "خوێنی دایكه عائیشه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت كه یه‌كڕیزیی نیشتیمانی زیاتر بپارێزین و حه‌ساسیه‌تى حزبی و ئایدۆلۆجی به‌لاوه بنێین، كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ى ئابوورى، سیاسی، ته‌ندروستیدایه، پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موومان له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، باشتركردنى بژێویی خه‌ڵك، جێبه‌جێكردنی چاكسازی، راستگۆیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر، دروستكردنه‌وه‌ى متمانه، گرنگیدانی زیاتر به‌وه‌ى كه‌بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌شدا تێپه‌ڕین، ئه‌مه ئه‌ركى سه‌رشانی هه‌موو په‌رله‌مانتارێكى كوردستان و هه‌موو سیاسییه‌كی كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه".
شایه‌نی باسه له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و له‌مه‌یدانی بهرگریداو له‌یه‌ك رۆژدا سێ رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌كی دایكه عائسشه كه‌پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و هه‌ڵمه‌تبه‌ری كوردستان بوون گیانیان به‌خت كرد‌و خوێنیان بۆ پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌یان رژاندو له‌یه‌ك ساتدا ته‌رمی پیرۆزی هه‌رسێ رۆڵه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه.