لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ى خۆپیشاندانه‌كانی هەڵەبجەو رانیەو که‌لار ده‌كات
لەکۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنرا، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانەی لەمدواییە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان (هەڵەبجە- رانیە- که‌لار)، لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیسی چالاکییە مهدهنییەکان وهێزی ئەمنی روویاندا، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢٠/٩/٦، لیژنە لاوەکییەکانی لیژنەكه دەستیان بەکارەکانی خۆیان کرد، و شاندی رانیە کەپێکهاتبوو لەزانا مه‌لا خالدو لیلی عبدالجبارو شیرین یونس ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین-یان كرد، و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و لیژنه‌ی ئه‌منیی سنووره‌كه كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌دواین ڕووداوه‌كانی سنووره‌كه تایبه‌ت بهگرژییهكان و لێكه‌وته‌ی خۆپیشاندانه‌كان كرا، و دواتر بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین-یان به‌سه‌ركرده‌وه، و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆخى زیندانییه‌كان و ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌نێو زیندانه‌كاندا كرا.
شاندی هەڵەبجە، كهپێکهاتبوو له حه‌سیبه گەردى و زكرى زێبارى ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، و مه‌روان حاجی شەعبان راوێژكارى لیژنه‌كه، سه‌ردانی پارێزگای هەڵەبجەو قەیمقامیەت و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆیان كرد،و له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و قایمقام بەرێوەبەری گشتیی پۆلیس و بەرێوەبەری پۆلیسى هاتووچۆ و لیژنه‌ی ئه‌منیی شارەكه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دواین ڕووداوه‌كانی شارەکه، و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و هێزی ئەمنی و لێكه‌وته‌ی خۆپیشاندانه‌كان كرا، و به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌شاره‌كه كرا. هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا مۆنۆمێنتی شەهیدان لەشارەکە به‌سه‌ركرایه‌وه.
شاندى كەلار، پێكهاتبوو له رۆمی‌و هەكارى سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، و مەم ئه‌سكه‌نده‌ر و هیمداد صباح بلال و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، و كامه‌ران محه‌مه‌د تاهیر راوێژكارى لیژنه‌كه، سەردانی كه‌لار-یان كرد، و سه‌ره‌تاش قایمقامیەتی کەلار-یان به‌سه‌ركرده‌وه، و لەلایەن شێخ جلال قایمقامی کەلار بەوەکالەت، پێشوازییان لێ‌کرا، له‌دیدارێكدا باس لەرووداوی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی چالاکییە مهدهنییەکان کرا، و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه بۆئەوەی ئەم رووداوانە دووبارەنەبێتەوە، دابینکردنی ژمارەیه‌ک لەپۆلیسی چالاکیی مه‌ده‌نی کە لەئێستادا ژمارەیان زۆرکەمە لەچاو زۆریی ژمارەی خۆپیشاندەران، هه‌وروه‌ها دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک گازی فرمێسکڕژێن و سەیارەی پڕژاندنی ئاو و راهێنانپێکردنی پۆلیسى چالاکییە مهدهنییەکان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران بەشێوازێکی مەدەنیانەو دوور لەبەکارهێنانی توندوتیژى به‌پێویست زانرا.
پاشان شاندى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان سەردانی ئاسایشی کەلاری کرد، و لەلایەن نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان پێشوازیى لێ‌کرا، له‌دیدارێكدا باس لەهۆکاری روودانی خۆپیشاندانەکان کرا،و کۆمەلێک پێشنیاز پێشکەشی شاندی لیژنەكه کرا، بەمەبەستی چارەسەرکردن و دووبارەنەبوونەوەی ئەم رووداوانە.
پاشان شانده‌كه لەگەڵ کۆمەلێک لەرۆژنامەنووس و چالاکوانی مه‌ده‌نی، کۆبووەوەو باس لەرووداوەکانی ئەمدواییەو کێشەو گرفتی نێوان رۆژنامەنووسان و چالاکییە مهدهنییەکان و دامودەزگا ئەمنییه‌كان کرا، و کۆمەڵێک راو پێشنیاز خرایە بەردەستی شاندی لیژنەكه، بەمەبەستی گەیاندنیان بەلایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان، ته‌ئکید له‌وه دەکاتەوە کەخۆپیشاندانی ئاشتییانە دوور لەتوندوتیژی مافێکی رەوای خۆپیشاندەرانە، بەپێی دەستوورو یاسابەرکارەکانی هەرێمی کوردستان،هاوکات داوا لەحکومەت دەکات گوێ لەداواکاریی خۆپیشاندەران بگرێت، و کار لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنى كێشه‌كان بكات، هه‌روه‌ها داواش لەهێزه ئەمنییه‌كان دەکات، کە دانبەخۆیاندا بگرن و خۆپیشاندەران بپارێزن، داوا لەخۆپیشاندەرانیش دەکات پابه‌ندبن بهڕێنماییەکانی تایبەت بەخۆپیشاندانی ئاشتییانە، و بەهیچ شێوەیەک نابێت هێرش بکرێتە سەر مومتەلەکاتی گشتی و تایبەت، و دەبێت لەگەڵ هێزی ئەمنيی ئەم شارانە هاوکاربن و دووربکەونەوە لەهەرجۆرە توندتیژییەک و بەریەککەوتنێک.
بڕیاره لیژنه‌كه لەراپۆرتێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان له‌ئه‌نجامى ئه‌و سه‌ردانانه ئاگادار بکاتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی كێشه‌كان لەگەل لایەنی پەیوەندیدار.