Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت ئامادە دەكات

بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/21، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ‌ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا لیژنەكە دەستیكرد بەئامادەكردنی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە تەواوی سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەهەند وەرگیراوەو تیشكی خراوەتەسەری.