لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت بەدواداچوون بۆ رووداوی كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەكات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رووداوی كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ و چەند بابەتێكی تر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/14، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چەند بابەتێك، دوو لیژنەی لاوەكی پێكهێنران یەكەمیان بهمهبهستی بەدواداچوون بۆ زانینی رێژەی توندوتیژیی خێزانی لەپێش و دوای سەرهەڵدانی پەتای كۆڕِۆناو دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی، لیژنەی دووەمیشیان هەفتەی داهاتوو سەردانی مەیدانیی چەمچەماڵ بكات بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی كوشتنی دوو خوشكەكە .
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بڕیاریدا لەئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ زۆرینەی رێكخراوەكانی تایبەت بەئافرەتان و داكۆكیكردن لێیان كۆببێتهوه بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی راوسەرنجی رێكخراوەكان لەپێناو كەمبوونەوەی هۆكارەكانی توندوتیژیی خێزانی .