Skip to the content
Menu

لیژنەی شەهیدان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای منداڵە ونبووەكان دەكات

بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای منداڵە ونبووەكان، ئەمڕِۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەكە بەماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند: "تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای منداڵە ونبووەكان بوو، دوای خوێندنەوەش كۆپییەك لەپڕۆژەیاساكە پێشكەشی ئەندامانی لیژنەكه‌ كرا بەمەبەستی دیاریكردنی سەرنج و تێبینییەكانیان تاوەكو لەكۆبوونەوەكانی داهاتووی لیژنەكە تاووتوێ بكرێت".
سەرۆكی لیژنەی شەهیدان ئەوەشی راگەیاند: "لەتەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای رێگریكردن لەتاوانە نێودەوڵەتییەكان و هێنانەدیی دادپەروەری بۆ قوربانیان كرا بۆ دەوڵەمەندكردنی زیاترى پڕۆژەیاساكە".