لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر رەوشی چاكسازییەكان تاووتوێ ده‌كات
بەمەبەستی خوێندنه‌وه‌و خستنه‌ڕووى راپۆرتی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌ڕەوشی چاكسازییەكان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/9/16، لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی لیژنەكه لەسەر رەوشی چاكسازییەكانی (گەوران، ژنان، منداڵان) لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان خوێندرایەوەو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه تاووتوێ كرا‌و بریاریشە پەرلەمانی كوردستان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌وشی چاكسازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته تاووتوێ بكات. شایه‌نی باسه ماوەیەك لەمەوبه‌ر ئه‌و راپۆرته ئاراسته‌ی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرابوو بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت له‌سه‌ر ره‌وشی چاكسازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.