لیژنەی كاروبارى كۆمهڵایهتی و داكۆكیكردن لهمافی مرۆڤ كێشەو گرفتەكانی بەندكراوان دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێكردنی سەردانه مهیدانییهكانی لیژنە لاوەكییەكانى بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی گرتن و گواستنەوەی شارەكان و ژنان و نەوجەوانان و خوێندنەوەو خستنەڕووی راپۆرتی لیژنە لاوهكییهكان سەبارەت بەڕەوشی چاكسازییەكان لەهەرێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/28، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا سەردانه مهیدانیهكانی لیژنە لاوەكییەكان بۆ بەدواداچوونى كێشەو گرفتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گرتن و گواستنەوەی شارەكان و ژنان و نەوجەوانان و چاكسازییەكان تاووتوێكرا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاریدا سەردانی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی بكات بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارى ئیفراج شرطى (ئازادكردنی مەرجدار)و زوو راییكردنی دادبینیی داواكارییە یاساییەكانی بەندكراوان لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغییەكانی گرتووخانەكان و چارەسەركردنی كێشهى ئەو بەندكراوانەی لەماوەی یاساییی خۆیان زیاتر لەگرتووخانەكان ماون.
لیژنەكە بڕیاری ئەوەشیدا سەردانی خانە كۆمەڵاَیەتییەكان بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشەپێدانی چاودێریی كۆمەڵایەتی لهشارهكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران) بكات، لەگەڵ سەردانی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی.