لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ لەگەڵ پەیمانگه‌ی یاسای نێودەوڵەتی و مافه‌كانی مرۆڤ كۆبۆوه
بەمەبەستی تاووتوێكردنی مافە دەستووری و یاساییەكان و خزمەتكردنی زیاترى توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، ئەمڕۆ یەكشەمە 2020/9/27، لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی پەیمانگه‌ی یاسای نێودەوڵەتی و مافه‌كانی مرۆڤ كەپێكهاتبوو لەولیم سبینس سبینسر بەڕێوەبەری جێبەجێكارو روبن ل.غازی سەرۆكی تیم و نجم الخفاجی بەرێوەبەری نوسینگەی عێراق كۆبووەوە .
سەرەتای كۆبوونەوەكە ولیم سبینسر بەڕێوەبەری جێبەجێكار له‌په‌یمانگه‌ی ناوبراو باسی لەئامانجی سەردانەكەی بۆ لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌بۆ خستنه‌ڕوو و ئاگاداركردنه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌یه له‌ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ پێداچوونەوەی بەراوردكاری و یاسایی بەمافە یاساییەكان و ئیمتیازی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەهەرێمی كوردستان كەلەلایەن ناوەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافی مرۆڤ ئامادە كراوە.
پاشان لەلایەن پەرلەمانتاران و راوێژكاران گفتوگۆیەكی تەواو لەسەر بابەتەكە كرا كەمەبەست تێیدا گەیشتنه بەسەرجەم مافە دەستووری و یاساییەكان و خزمەتكردنی زیاتری توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، كە ئەم راپۆرتە جەخت دەكاتەوە لەسەر دەرخستنی راسپاردەكان به‌شێوه‌یه‌ك كەهەماهەنگ بێ لەگەڵ یاساكانی تایبەت بەخاوەن پێداویستیی تایبەت له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئەم په‌یمانگه نێوده‌وڵه‌تییه كاری كردووە بۆ دەستنیشانكردنی باشترین بابەتەكان لەیاسا هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانى تایبەت بەخاوەن پێداویستیی تایبەت بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان باسی لەگرنگیی ئەم جۆرە دانیشنانە كرد لەگەڵ كەسانی شارەزایان و پسپۆڕان لەبواری یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافی مرۆڤ بۆئەوەی لەكاتی داڕشتنی پێشنیازەیاساكان لەپەرلەمانی كوردستان سوودیان لێوەر بگرن ، چونكە بەلای لیژنەكەی مافی مرۆڤ كە لەكاتی داڕشتی پێشنیازەیاساكان دەبێت مافی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكی لیژنەكەی پەرلەمان داوای هاوكاری و هەماهەنگیی بەردەوامی لەشاندەكەی پەیمانگه‌ی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ كرد.