Skip to the content
Menu

لیژنەی كشتوكاڵ چەند پرسێكى پەیوەست بەگەندەڵی و قۆرخكاريی تاووتوێ‌ كرد

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەست بەكەرتی كشتوكاڵ و قۆرخكاریی ژمارەیەك كۆمپانیا، دوێنێ‌ چوارشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٠، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونى جێگری سەرۆكى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووەوه‌.
لەكۆبوونەوەكەدا پرسی هێنانی (سەماد-پەینی كیمیایی) بۆ هەرێمی كوردستان و قۆرخكردنی بۆ چەند كۆمپانیایەكی (دیاریكراو) كەنیگەرانی و ناڕەزایەتیی دروستكردووە تاووتوێ كراو بۆ ئەم مەبەستە لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە بكات، بەجۆرێك كەنابێ هیچ قۆرخكارییەك لەبەرژەوەندیی چەند كۆمپانیایەك بكرێ .
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو گرێبەستانە كرا كەوەزارەتی كشتوكاڵ بۆ كڕینەوەو بەبازاڕكِردنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵاَنی ئایندە ئەنجامی داوەكە لەئێستادا قسەو ڕەخنەی لەسەر دروستبووە.
لیژنەی كشتوكاڵ بڕیاریدا لەڕِۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرتێك ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵ بكات و به‌پێویستیان زانی وەزارەت تەواوی وردەكاریی گرێبەستەكە كە بەسێ كۆمپانیا لەپارێزگاكانی (هەولێرو دهۆك و سلێمانی) دراوە ئاڕاستەی پەرلەمان و لیژنەی كشتوكاڵ بكرێت و نابێ بەرژەوەندیی جووتیاران هیچ زیانێكی پێبگات.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری گفتوگۆی چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بەگەندەڵی و قۆرخكاریی لەكەرتی كشتوكاڵدا كردو بڕیاریدا بەڕِاپۆرتێك وەزارەتی كشتوكاڵ لەو بابەتانە ئاگادار بكاتەوە بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان.