لیژنەی ناوچەکوردستانییەکان رێزلێنان لهیەکێک لەراوێژکارانی لیژنەكهى دهنێت بەبۆنەی خانەنشینبوونی
![](/media/6611/kurdistan_parliament_lnawcha-k.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132447605190000000)
ئەمرۆ چوار شەمە 2020/9/16، لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی درەوەی ئیدارهى ھەرێم لهپهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامانى لیژنەكى، لەھۆڵی لیژنە لەتەلاری پەرلەمان لەمەڕاسیمێکدا ڕێز لەماندوبوونی ڕاوێژکاری پێشووی لیژنەكهیان ( حهسهن کاکەیی ) نرا کە بەڕۆحێکی نیشتیمانی و بەدڵسوزی کاری لەگەڵ لیژنەكهو ناوچە کوردستانییەکانی دهرهوهى ئیدارهى ههرێم کردووە.
ھەروەھا بەم بۆنەیەوە ئەندامانى لیژنەكه سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ڕاوێژکارەکە کردو ھیوایان خواست لەژیانی داھاتووشیدا سەرکەوتووبێت.