Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە به‌دواداچوون بۆ پرسی چاكسازی له‌چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سه‌ر به‌‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەكارى لیژنەكه‌، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانى پاكى شەهیدان دەستى پێكرد، دواتر تەوەرى سەرەكیى كۆبوونەوەكە خرایه‌ڕوو کەباسكردن بوو له‌پرسی چاكسازیكردن له‌چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دوای گفتوگۆكردن بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكى لاوەكیى درا بۆ سەردانیكردنى (بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینى و بەڕێوەبەرایەتیى چاكسازى و بەشى تەندروستى) لەوەزارەتى پێشمەرگە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك بەسەرۆكایەتیى عوسمان سێدەرى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامییه‌تیی رزگار محه‌مه‌د بڕیارده‌رى لیژنه‌و سەعید هەركى و ئەبوبەكر هەڵەدنى و باڵانبۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون لەسەر هەندێك بابەتى پێویست و هەروەها ئاگاداربوون لەبابەتى چاكسازى لەو بەڕێوەبەرایەتییانەو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لەئەندامان و راوێژکارانى لیژنه‌كه‌ رای خۆیان خستەڕوو.