لیژنەی پەروەردە کۆبۆوەو چەند لیژنەیەکی لاوەکیی پێکھێنا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/15، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینهوهى زانستی لهپهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارى لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ئەو لیژنەیەی کەسەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کردبوو کورتە باسێکیان دەربارەی سەردانەکەو تەوەری کۆبوونەوەکانیان بۆ ئەندامانی لیژنەكه خستەڕوو.
دواتر سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆكردنیان كاری پێویستیان لەسەرکراو ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانهوه ههبوو وەڵاَمدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکی درا بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی و کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بەکاروباری مامۆستایان و قوتابیان.