لیژنەی کاروباری پێشمەرگە پڕۆژەیاسای رێزلێنان لەپێشمەرگە دێرین و تێکۆشەرەکان تاووتوێ دهكات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی پڕۆژەیاسای رێزلێنان لەپێشمەرگە دێرین و تێکۆشەرەکان و چهند پرسێكی ترى پهیوهست بهكارى لیژنهكه، ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/15، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لهپهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوه.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگوکردنیان ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵامدرانهوه ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بهمەبەستی بەدواداچوون و کاری پێویست.
دواتر پڕۆژەیاسای رێزلێنان لەپێشمەرگە دێرین و تێکۆشەرەکانی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کەلەلایەن ئەنجوومەنی باڵاَى کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و دەزگای گوڵان ئامادەکراوە گفتۆگوى لەبارەوە کرا، ههروهها پرۆژەیاساى رێزلێنان لەپێشمەرگە کەلەلایەن ھەردوو رێکخراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لقی ھەولێرو ڕێکخراوی تێکۆشەرانی گۆن کە ئاراستە لیژنە کرابوو گفتۆگۆى لەبارەوه كرا.
لەکوتایی کۆبوونەوەکەشدا گفتۆ گۆکرا لەسەر یاسای ڕێزلێنان لەپێشمەرگە ژمارە ٩ی ١٩٩٢و لەمبارەیەوە ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه رای خۆیان خستەڕوو.