لیژنەی کاروباری پەرلەمان داوا دەکات دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەماوەیەکی کەم وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران بدەنەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/9، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا لهپهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوەو چەند پرسێکی پەیوەندیدارى بەکاری پەرلەمان تاووتوێ کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کەلەھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، بڕیاردرا داوا لەسەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەمیکانیزمێک چارەسەری دواکەوتنی پرسیارو وەڵاَمی پەرلەمانتاران بکرێت کەئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان دەکرێت.
دواتر بڕیاردرا چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێكبهێنرێت و سەردانی نوسینگەکانی پەرلەمان لهپارێزگاو قەزاکان بکەن بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەشێوازی بەڕێوەبردن و ئیشوکارەکانی ئەم نوسینگانە.
لەکۆتاییدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسی میلاکاتی پەرلەمان و خانەنشینبوونی ژمارەیەک ڕاوێژکارو دامەزراندنی ڕاوێژکاری تازەو جەخت لەوە کرایەوە کەپێویستە لیژنە ئاگاداری کاروباری دیوانی پەرلەمان بێت.