لێژنەی ئەوقاف داوای بایەخدانی زیاتر بە قوتابخانە ئیسلامییەکان دەکات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣/٩/٢٠٢٠ شاندێكی لیژنەی ئهوقاف و كاروبارى ئایینى لەپەرلەمانی كوردستان، كە پێكھاتبوون لە مەلا ئیحسان محەمەد سلیم جێگری سەرۆكی لیژنە، وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنە، دكتۆراسماعیل سگێری،و زاھیرمحەمەدعلی ئەندامانی لیژنەکە، سهردانى وەزارەتی پەروەردەیان كرد.
لەدانیشتنێكدا لەگەل ئالان حمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ژمارەیەک لەبەرپرسانی تری وەزارەتەکە، بەگرنگیەوە باس لەبایەخدانی زیاتر بەقوتابخانە وخوێندنگاكانی خوێندنی ئیسلامی كرا، چونكە ئەم قوتابخانانە رۆلی گرنگیان ھەبووە لەپێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی وبلاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی ومیانرەوی لەھەرێمی كوردستاندا، ھاوکات باس لەكێشەی وەرنەگرتنیان لەزانكۆ وپەیمانگاكان كرا، لەمبارەیەوە ھەردوولا كۆكبوون لەسەرچارەسەركردنی كێشەكان، تاکو ئەو قوتابیانەش بتوانن درێژە بەپرۆسەی خوێندن بدەن لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا، چونكە بەپێی یاسای ژمارە(٩)ی سالی ١٩٩٧ی پەرلەمانی كوردستان، بروانامەی ئامادەیی ئیسلامی بەرامبەركراوە لەگەل بروانامەی قۆناغی ناوەندی وئامادەییەكانی سەربەوەزارەتی پەروەردە، بەلام سالانە گرفتی وەرنەگرتنیان لەزانكۆوپەیمانگاكان ھەیە.
چەند رۆژێكە لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان سەرقالی چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیە، بۆئەمەش زنجیرەیەک دیداروسەردانی ئەنجامداوە بۆلای لایەنەپەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی رەخساندنی ھەلی خوێندن بۆقوتانیانی ئایینی.