هێمن هه‌ورامی: "شۆڕشى ئه‌یلولی مه‌زن سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو له‌مێژووی خه‌بات و بزاڤى رزگاریخوازی كوردستان"
به‌بۆنه‌ی 59 هه‌مین ساڵیادی شۆڕشى ئه‌یلولى مه‌زن، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌شۆڕشى ئه‌یلول فێری کردین یەکڕیزی هەوێنی هەموو سەرکەوتن و پێشڤەچوونێکە، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەشکۆوە یادی 59 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولی مەزن دەکەینه‌وه، کەسەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لەمێژووی خەبات و بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان. لەگەڵ شۆڕشی ئەیلول قۆناغی شۆڕشە ناوچەییەکان تێپەڕین و تێکڕای ناوچەکانی کوردستان و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە چوونە ژێر چەتری شۆڕش بەرابەرایەتیی مەلا مستەفای بارزانی، شۆڕش بووە هەڵگری داخوازیی میللی و سەرتاسەریی خەڵک و هەمووان و هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیان بەجێ دەگەیاند.
ئەیلول وانەیەکی گەورەی فێرکردین، سەڕەرای لەخۆبردوویی و گیانفیدایی و خەباتکردن بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و نەچەمانەوە بۆ هیچ بارودۆخێک، فێری کردین یەکڕیزی هەوێنی هەموو سەرکەوتن و پێشڤەچوونێکە، ئەو کاتانەی هێزە کوردستانییەکان یەکڕیزو بەیەکهەڵوێست بەرگری لەخەڵک و مافەکانی دەکەن، هیچ هێزو دوژمنێک توانای بەرپەرچدانەوەو رەتکردنەوەی خواست و داخوازییەکانی نییە.
جارێکی دیکە ئەو یادە مەزنە بەبەرزییەوە بەبیردەهێنینەوە، دووپاتی خواستی خەڵک و پێویستیی قۆناغی ئێستمان دەکەینەوە، بۆ یەکڕیزی و تەبایی، بۆ چەسپاندنی زێتری خواست و مافەکانمان۰
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
11ى ئه‌یلولى 2020