هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌جێگری پارێزگاری موسل كرد
![](/media/6546/kurdistan_parilament_hemn_hawrami-1.jpg?center=0.39010989010989011,0.538135593220339&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132446522270000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/9/2020 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،پێشوازیی له سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسل كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ و هه‌ره‌شه و مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆ سه‌رخه‌ڵكی سڤیڵ و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ناوه‌ناوه ده‌كرێته سهركوردانی نه‌ینه‌وا وده‌وروبه‌ری تاوتوێكرا.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی راێگه‌یاند" پێویسته دۆخی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ئاسایی بكرێته‌وه، ونابێت هیچ هێز و لایه‌نێك ئاسته‌نگ دروست بكه‌ن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، هاوكات گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی فیدراڵ به‌جددی بێته سه‌رهێل و قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه.