Skip to the content
Menu

هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/9/28، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ئیفۆپیمۆس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له‌ڕه‌وشی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردو راشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان له‌سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی گرنگى دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو، هه‌ردوولاش جه‌ختییان له‌پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.
ئیفۆپیمۆس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى روونكرده‌وه‌ كه‌بۆ ماڵئاواییكردنه‌ به‌هۆی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ى وه‌ك كونسوڵى گشیی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێم و رایگه‌یاند: "زۆر به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵبووم به‌كاركردنم له‌هه‌رێمی كوردستان و ئاشنابوونم به‌كلتوورى ده‌وڵه‌مه‌ندو جوانی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌به‌هێزكردن و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و وڵاتی یۆنان كرده‌وه‌.