هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كۆنسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/9/8، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌هه‌یسه‌م صالح ئه‌بولفول كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان و عه‌بدولڕه‌حمان یوسف حه‌سه‌ن جێگرى كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێم و راوێژكارێكی سیاسیی كونسوڵخانه‌كه كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، رۆلی كۆنسوڵی گشتیی شانشینی ئوردنى له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی كاركردنیدا به‌رزنرخاندو هیوای خواست له‌پۆسته‌كانی داهاتووی له‌كاری دیپلۆماسیدا سه‌ركه‌وتووبێ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئوردن كرد‌و رایگه‌یاند: "گه‌لی ئوردن دۆستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن و شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ینه‌وه".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كیشى سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ره‌وشی ته‌ندروستی و ئابووریى هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
دواتر هه‌یسه‌م صالح ئه‌بولفول كونسوڵى گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كارى كردووه، رایگه‌یاند: "ئوردن هه‌میشه دۆستی گه‌لی كوردستان بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى".
سه‌باره‌ت به‌دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش، هیوای خواست سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌هه‌ن به‌دیالۆگ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن.