هێمن هەورامی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوای هاوسه‌رى به‌ڕێزیان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/9/21، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێگەی تەلەفۆن پەیامی هاوخەمیی خۆی گەیاندە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی (پرشنگ ڕەشید عبدالکریم)ى هاوسەری بەڕێزیان.
لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای دەربڕِینی هاوخەمیی بۆ لەدەستدانی پرشنگ خان، هیوای خواست دواناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت و خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.