Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچیدوایی عومەر حەمە ساڵح ئەحمەد ناسراو به‌عومەر شیرەمەڕی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو عومەر شیرەمەڕی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کوچیدوایی پێشەنگی بواری پەروەردە مامۆستا عومەر شیرەمەڕی-م پێگەیشت، خوالێخۆشبوو لەژیانیدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش بەبواری پەروەردەو فێرکردنی چەندین نەوە کردووە، کاری لەچەندین پۆستی گرنگی پەروەردەیی کردووە، لەدەستدانی ئەم مامۆستايه پایەبەرزە کەسەرێکی گەورەیەو بەئاسانی شوێنی پڕناکرێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ لەدەستدانی خوالێخۆشبوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لەبنەماڵەو کەسوکارو دۆستانی دەکەین، داواکارین لەیەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆوشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بەخانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
"انا لله وانا الیە راجعون"
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان