په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كات
سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/9/16، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو كه‌ئه‌ویش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ)و خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی چاكسازییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید 19)، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری (كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكـمی بڕگـه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، سه‌ره‌تا د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تى خوێندرایه‌وه.
دانیشتنه‌كه به‌ده‌قه‌یقه‌یه‌ك وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له‌گیانی قوربانیانی كاره‌ساتی گوندى سۆره‌یاى مه‌سیحی و موسڵمان نشین كه‌له 16ى ئه‌یلولی 1969 رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بۆوه ده‌ستیپێكرد.
سه‌باره‌ت به‌رووداوى تیرۆركردنی خانه‌واده‌ى شیلان دارا له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نسورى شارى به‌غدا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه تیرۆركران، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ى ئه‌و كاره ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین، داوا له‌حكومه‌تی فیدرالی و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كه‌ین كه‌جدیتر كاراتر بێت له‌پاراستنى گیانی هاووڵاتییان به‌گشتی و هاووڵاتییانی كورد‌و فه‌یلى و كریستیان و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری عێراق".
پاشان به‌پێی تاكه خاڵی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان داواى له‌لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی چاكسازییه‌كانى (گه‌وران و ژنان و منداڵان) له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌به‌رنامه‌ی كار، رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی خاڵی په‌یڕه‌وییه‌وه داوایكرد له‌به‌ر هه‌ستیاریى بابه‌ته‌كه كه‌پرسی چاكسازییه‌كان و زیندانیانه‌و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافی مرۆڤى ئه‌و زیندانیانه، دانیشتنه‌كه به‌داخراوی به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و پێشیازه‌شی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانیی لێكراو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئه‌و پێشنیازه‌ى خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
به‌مجۆره دانیشنه‌كه به‌داخراوى به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا راپۆرتی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌دۆخی چاكسازییه‌كان له‌ڕووی بیناو كێشه‌ی زۆریی ژماره‌ى سزاداراوان و تێكه‌ڵاوییان و كه‌میی ژماره‌ی كارمه‌ندانی هێزی جێبه‌جێكار له‌پاسه‌وان و چاودێر‌و مه‌ئموور بۆ پاراستنی ئاسایشی چاكسازییه‌كان و پرۆسه‌ی شیاندنه‌وه‌ى سزادراوان و نه‌وجه‌وانان و گرفتى ئه‌و سزادراوانه‌ى كه‌سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه‌و هه‌روه‌ها بابه‌تی خواردن و بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌و هۆڵی وه‌رزشی و چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید 19) خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ك چه‌ندین پێشنیاز‌و راسپارده‌شیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕییانه‌ى كه‌له‌چاكسازییه‌كاندا هه‌ن خسته به‌رده‌م وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ خرایه‌ڕوو و هه‌روه‌ها راپۆرتێكیشی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی چاكسازییه‌كان و سزادراوان و راگیراوانی ناو چاكسازییه‌كانى گه‌وران و ژنان و منداڵان و ئه‌و كارانه‌ى كه‌له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامیان داون بۆ باشتركردنی دۆخی چاكسازییه‌كان و ره‌وشی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كاندا خسته‌ڕوو.
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و راپۆرتی وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیازیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه‌له‌ناو چاكسازییه‌كاندا هه‌ن خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرى ئاماده‌بوو كرد‌و ئه‌ویش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی دایه‌وه.
به‌مجۆره هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ى كرد كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.