Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میی هێمن هه‌ورامی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌رى دێرین عه‌لى سنجارى

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌رى دێرین عه‌لی سنجارى، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو خەباتگێری کوردستان (عه‌لی سنجاری)یم بیست، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی دەکەین، لەخوای مەزن داواکارین بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و دڵنەوایی و سەبووریش بەئێمەو کەسوکاری بدات.
عه‌لی سنجاری بەقەڵەم و چەک هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی خەباتی نەتەوەیی و بەرگریکردن بووە لەمافەکانی خەڵکی کوردستان، بێ پسانەوە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خەباتی کردووە.
سەرەخۆشبی خۆمان دووپات دەکەینەوەو هیواخوازین پەیام و خواستەکانی ئەو بۆ گەیشتن بەتەواوی مافەکانی خەڵکى کوردستان بەئامانج بگات و رێبوارانی رێبازەکەی زۆرو زەوەندتربن.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان