په‌یامی پیرۆزبایى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵیادی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ٢٩هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كادیران و میدیاكارانی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كرد، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان / بەڕێوەبەری گشتی، کارمەندو میدیاکارانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان
به‌بۆنەی ٢٩ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە پێشەنگەکەتان، کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی یەکە بەیەکەی بەڕێوەبەران و کارمەندانی تەلەفزیۆنە جوانەکەتان، دامەزرێنەران و تەکنیکارانی ئەم کەناڵە ئازیزەو تێکڕای ئەوانە دەکەین کەنەخشیان ھەبووە لەپێشکەوتنەکانی ئەم شاشە ھەقبێژو ڕەونەقدارە بەھزرو بیری کوردایەتییە.
دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، وەک كه‌ناڵی دایك و یه‌كه‌م ئه‌زموونی میدیایی بینراوی كوردی دوای راپه‌ڕین، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو له‌تۆماری پڕ ده‌سكه‌وتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌لى كورد، كه‌یه‌كه‌م په‌خشی به‌رنامه‌كانی بهوتارێكی مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستپێكرد.
هیوادرام وه‌ك هه‌میشه كار لەسەر بنەماکانی میدیایەكی ئامانجدارو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئیتیكی میدیایی و رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن.
دووباره پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گەلی کوردستان، هه‌میشە سه‌ركه‌وتووبن.
د.رێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان