Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی (٥٠)سالەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی سالیادی دامەزراندنی دا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكات ئەمەش دەقەكەیەتی :
بەناوی خوای گەورەومیھرەبان
بەبۆنەی سالیادی یۆبیلی زێرینی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بەپێویستی دەزانین بەناوی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئایینی ئیسلام لەكوردستان بكەین . بێگومان دامەزراندنی رێكخراوی یەكێتی زانایان بەرلە(٥٠)سال لەبەرواری (٢١-٩-١٩٧٠) بۆسەرپەرشتیکردنی رەوشی ئایینی ورێکخستنی کاروباری زانایانی ئایینی ئیسلام، لەسنوری دەسەلاتی شۆرشی ئەیلوول، پێویستێكی گرنگ ومێژوویی بوو، کە رۆل وكاریگەرێكی دیاری ھەبووە لەقۆناغەجیاجیاكانی مێژووی رزگاریخوازی گەلەكەمان، لەبەرگریکردن لەپیرۆزییە ئایینی ونەتەوەییەکان وپاراستنی پێكەوەژیان وئاشتی كۆمەلایەتی. لەقۆناغی ئێستاشدا رۆلی دیاریان ھەبووە لەھۆشیاركردنەوەی كۆمەلگە لەخۆپاراستن لەپەتای كۆرۆنا، بۆیە كارەكانیان ھەمیشە جێگەی دەستخۆشی وستایشن . ئەم یادە بەدەرفەت دەزانین، بۆدووپاتكرنەوەی هەماهەنگی پتری نێوان لیژنەكەمان وسەرجەم دەزگاو دامەزراوە ئاییینیەکانی ھەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەو پرسانەی زەمینەی کارکردنیان هاوبەشەو لە رووی پیشەییەوە پێویستیان بە گەنگەشەو راوێژە.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠/٩/٢٠٢٠