Skip to the content
Menu

بڕگه‌یه‌كى تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌مه‌ 2021/4/27 زیادكرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌بڕگه‌یه‌كی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌ممه‌ 2021/4/27 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمى خاڵی (چواره‌م)ى مادده‌ى (48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/27، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
دووه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.