كێشه‌كانى منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان تاووتوێ كرا
پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا
سه‌عات 11ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2021/4/27، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (10)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، كه كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوو، لەلایەن لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، راپۆرتی لیژنەكە سەبارەت بەكیشەو گرفتەكانی منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان عومه‌ر گوڵپی ئاماده‌كرابوو، خویندرایەوەو تیایدا سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م ڕووهكانیدا لههاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جیاوازیى نێوان رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامى و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستی و راهێنانی چاره‌سه‌ریى راهێنانكارى و په‌روه‌رده‌و فێركردن و مۆڵه‌تی بهخێوكارو شوێنی نیشته‌جێبوون و هه‌لی كار‌و رۆشنبیرى و هۆشیاریى گشتیی هاووڵاتییان و كۆمه‌ڵگه‌و تێگه‌یشتنیان له‌مافه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیی منداڵ و گه‌نج و تاكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ره‌خساندنی ژینگه‌ی شیاو له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و پێویستیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای تایبه‌ت به‌ماف و ئیمتیازی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر رووێكیش له‌و كێشانه چه‌ندین پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا جێگیركرابوو.
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به‌و توێژه‌و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خرانه‌ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و پاكسازیكردن له‌لیستی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خه‌رجكردنی هاوكارییه‌كان هه‌ر 30 رۆژ جارێك و زیادكردنی رێژه‌ی هاوكارییه‌كان به‌پێی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییان و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای تایبه‌ت به‌و توێژه كرده‌وه.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌كارو چالاكییه‌كانی وهزراهتهكهی له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و كابینه‌یه‌و كێشه‌و گرفته‌كان و ئه‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه‌دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان و تیشكیشى خسته‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌ناوی كه‌مئه‌ندامییه‌وه مووچه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گردن و رایگه‌یاند: " 88122 كه‌س پاره‌ی كه‌مئه‌ندامى له‌وه‌زاره‌تی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن و 12179 كه‌سیشیان مووچه‌یه‌كی تری سه‌د هه‌زارییان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه 75943 كه‌سن".
سه‌باره‌ت بهههمواركردنهوهى یاسای تایبه‌ت به‌ماف و ئیمتیازی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت-یش، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "هیوادارم ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار یكهینهوه كه له‌خزمه‌ت كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا بێت".
هه‌روه‌ك سه‌رنج و تێبینی و روونكردنه‌وه‌ى پێویستى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌شى دایه‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوون.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی كرد بۆ ئاماده‌بوونی لهدانیشتنهكهو روونكردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی بۆ پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و راشیگه‌یاند: "هیوادارین به‌زووترین كات پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاسای ژماره (22)مان پێبگات، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تێبینییانهی كهبهڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ى كه به‌قانوون رێكده‌خرێت رێكیبخهین و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پێشنیازهیاساكهی په‌رله‌مان شتێكی باش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزتان بۆ كه‌مئه‌ندامانی كوردستان بكه‌ین".
به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌بریتی بوو له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، به‌پێی مادده‌ی (9) بڕگه‌ی دووه‌م، كه‌تیایدا هاتووه: (ده‌كرێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك یان یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌نهێنی به‌ڕێوه‌بچێت)و له‌به‌ر گرنگیی بابه‌ته‌كه‌و پیرۆزیى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان و گفتوگۆیه‌كی ئارام و به‌رهه‌مدار، له‌لایه‌ن چه‌ند پهرمانتارێكهوه پێشنیازكرا گفتوگۆكردنی ئه‌و بابه‌ته به‌داخراوی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (70) په‌رله‌مانتار په‌سندكراو به‌مجۆره گفتوگۆكانی ئه‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه به‌داخراوی به‌ڕێوه‌چوو و به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێناو ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین".