Skip to the content
Menu

د.هێمن هەورامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازیی تورکمان دەکات

بەبۆنەی یادى ١٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پارتی چاکسازیی تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی لەسەرۆک و جێگرو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوادارم لەخەباتکردنتان بەردەوام بن، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی دیاری پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیی و سیاسییەکانە لەناوچەکەدا، ئەو پێکەوەژیانەش بووەتە سیماو ناسنامەی کوردستان، پێویستە هەموومان بیپارێزین و زیاتر قووڵتری بکەینەوە، پێکهاتەی تورکمان هاوشانی پێکهاتەکانی تری کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینەن لەژیان و ژیاریی وڵات، پێویستە هەردەم رێز لەخەبات و قوربانی و بەشداریی کارایان بگیرێت لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم، هەر شادبن.
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان