پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هەورامی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق
بەڕێزان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق
بەبۆنەی(87)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی حزبە خەباتگێرەکەتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
حیزبی شیوعی عێراقی هەر لەگەڵ دامەزراندنییەو، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی واقیعی و مێژوویی عێراق و ناوچەکە، دژ بە زۆرداری، خەباتێکی نەپساوەی هەبووە، و لەم پێناوەدا قوربانییەکی زۆری بەخشیووە.
ئەمڕۆ عێراق زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بە خەباتی مەدەنی و سەقامگیری و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان هەیە، کە ئێوە وەکو حیزبێکی دێرین و تێکۆشەر بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانە پشکی گەورەتان بەردەکەوێت، و دڵنیاشین کە چۆن لە ڕابردوو ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە، لە ئێستاشدا هەمان ڕۆڵ و پێگە دەگێڕن.
جارێکیتر پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لە خەباتی سیاسی و مەدەنی بۆ دەخوازم.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٤/١