د.ڕێواز فایق په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی (٤٥) چل و پێنجەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیواخوازم وەک ھەمیشە لەپێشەنگی خەباتی خوێندکاراندا بمێننەوەو گەشەی بەردەوام و ھەنگاوی فراوانتر بھاوێژن لەخه‌بات و كاری ڕێكخراوه‌یی و مه‌ده‌نیتاندا.
کۆمەڵەی خوێندکاران، ھەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵێکی به‌رچاوی بینیوە له‌په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی خوێندكاران و لاوانی کوردستان و بەسەدان بەھرەو توانستی ڕابەرایەتیکردن لەم ڕێکخراوەدا پێگەیشتوون.
لەتاریکترین ڕۆژگارەکانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی لەناوچووشدا، پێشەوایەتیی دەیان سەرھەڵدان و خۆپیشاندانی جەماوەرییان کردووە، بێ سڵەمینەوەو گوێدان به‌ھیچ ئاکامێک گیانبەخشیی خۆیان نواندووە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
ھاوکات له‌بواری زانست، په‌روه‌رده‌و فێرکردن، هه‌میشه ڕێكخراوێكی داهێنه‌رو ڕەچه‌شكێن بووە لەداڕشتنی به‌رنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ی هاوچەرخی سیسته‌می خوێندن.
جارێكی تر ئه‌م یاده شكۆداره به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیده خوێندكارانه داده‌نه‌وێنین كه له‌پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدبوون.
ئومێد دەکەین لەداھاتوودا لەگەڵ ڕێکخراوە خوێندکارییە هاوتاکانتان پیشەییانەو دوور لەهەژموون و کاریگەریی حیزب پێشڕەوی بکەن بۆ بەدیھێنانی خواست و داخوازییە ڕەواکانی خوێندکاران.
د.ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/4/25