Skip to the content
Menu

کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان بەڕێوەچوو

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ۲۰۲۱/٤/٤، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بەسەرپەرشتیی د.ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبوونی د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قه‌هوه‌چی سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆک فراکسۆنەکانى په‌رله‌مان کۆبووەوە.
له‌کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستوورو هه‌موارى یاسای هەڵبژاردنه‌كان و هەماهەنگیی زیاتری کارەکان لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا، بەگرنگییەوە باسكران و گفتوگوێ چڕوپڕیان لەسه‌ر کرا.
سەبارەت بەدەستووری هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم فراکسیۆنەکان کرا سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی فراكسیۆنه‌كانیان لەسەر پرسى دەستووری هەرێمی کوردستان بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانیان گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت کۆدەنگییەکی تەواو لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان بهێنرێته‌ كایه‌وه‌و لەخولی پێنجەمی پەرلەماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى لیژنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كارى په‌رله‌مانیدا له‌به‌دواداچوون و چاودێریكردنى كارى حكومه‌تدا كرا.