لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت كۆبووه‌وه
![](/media/8482/afratan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132627815700000000)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٤/١٣ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتيی له‌نجه دزه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا لەباره‌ی دادپه‌روه‌ريی جێنده‌ری له‌بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١. سه‌رۆك و ئه‌ندامان جهختيیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە كه‌ده‌بێت له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا ڕه‌چاوی دادپهرهوهريی جێنده‌ری بكرێت، بڕیاردرا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ليژنه‌ی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
لهتهوەرێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی ليژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه، دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان كاری پێویستیيان له‌سه‌ر كرا‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنيان.