لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بەكاری ليژنەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢١، ليژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونهوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و بیروڕاوگۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران بهمهبهستی چارهسهركردنیان و ئاڕاستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ھەر لەكۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە باس لەبڕیارو رێكارە خۆپارێزییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كرا، سەبارەت بەكردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و بەپێویست زانرا وەزارەتی ئەوقاف خەڵات و رێزلێنان پێشكەش بەو مامۆستا ئاینییانە بكات كەپابەندی رێنماییەكان بوونە لەمزگەوتەكان، ھەروەھا داواكرا بەدواداچوون بۆ ئەو مزگەوتانە بكرێت كە لەتائێستادا بەداخراوی ماونەتەوە.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا بەپێویست زانرا داوا لەوەزارەتی رۆشنبیری بكرێت رێگە نەدات لەكەناڵەكانی راگەیاندن بەھیچ شێوەیەک سوكایەتی بەپیرۆزییەکانی ئاینەكان بكرێت، یاخود بابەتێك پێشكەش بكرێ كە لەگەڵ پرەنسیپە ئاینییەكان نەگونجێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەفەرمی لیژنەی ئەوقاف و كاروبای ئاینی یاداشتێك رادەگەیەنێت.