Skip to the content
Menu

كێشەو گرفتەكانی نێوان كۆمەڵەی كارمه‌ندانی ڤێتەرنەری و سەندیكای پزیشكانی ڤێتەرنەری تاووتوێ كرا

بەمەبەستی گوێگرتن لەكێشەو گرفتەكانیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢١، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێرى، بەسەرپەرشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە، لەگەڵ كۆمەڵەی كارمه‌ندانی ڤێتەرنەری و سەندیكای پزیشكانی ڤێتەرنەری كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، كەنوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوو تیایدا، لیژنەكه‌ بەوردی گوێی لەكێشەو گرفتەكان و سه‌رنجو پێشنیازه‌كانی هەردوولا گرت.
لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە بڕیاریدا كە كۆمەڵەی كارمه‌ندانی ڤێتەرنەریی كوردستان دوایین راپۆرتی خۆیان لەسەر ئه‌و كێشەو گرفتانه‌ی كه‌هه‌یانه‌ ئاڕاستەی لیژنەكه‌یان بكەن، بۆئه‌وه‌ى بڕیاری خۆیانی لەبارەەوە بده‌ن.