Skip to the content
Menu

لێژنەی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتيی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەسەردەکاتەوە

سەرلەبەیانيی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/١٢، ليژنەیەکی لاوەکيی سەر بەليژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرۆکایەتيی جەلال پەرێشان جێگری سەرۆکی ليژنەو ئەندامییەتيی گۆران عومەر عەلی ئەندامی ليژنەکە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتيی کەلەپوورو هونەرە میللییەکانی هەولێری کرد.
مەبەستی سەردانەکە بەدواداچوون بوو بۆ کێشەو گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە. پاش تاووتوێکردنی سەرجەم کێشەکان و یاداشتکردنی سەرجەم پێشنیازو تێبینییەکانی بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ليژنە لاوەکییەکە بڕیاریدا ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئاراستەی لێژنەی ڕۆشنبیريی پەرلەمان بکات، بۆئەوەی لەڕێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان بکرێت.