Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌‌نجامدانی كۆنفڕانسێك ده‌كات له‌سه‌ر ئەو ئالنگارییانەی کەهه‌رێم ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/٥، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڕێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنهو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌کەدا، سه‌رۆكی لیژنه‌کە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌پێویسته‌ ئاماده‌كاری بكرێت بۆ به‌ستنی كۆنفڕانسێك له‌باره‌ی ئه‌و ئالنگارییانه‌ی كه‌ له‌ئاستی نێوخۆیی و عێراق و ناوچه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، سه‌رنج و بۆچوونه‌كانیان له‌مبارەیەوە خسته‌ڕوو، هاوکات بڕیاردرا چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆو ئه‌كادیمیست و سیاسه‌تمه‌دارانی نێوخۆیی و بیانی ئه‌نجام بدرێت، بۆ سوودوه‌رگرتن له‌تواناو شاره‌زاییان.

دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و یاداشت و نوسراوانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌کە كرابوون خوێندرانه‌وه‌، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی بۆچوون و سه‌رنجه‌كانیان لەبارەیانەوە، كاری پێویستیيان له‌سه‌ر كراو وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه‌و ئاڕاستەی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنيان.