ليژنەی تەندروستی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
سەرلەبەیانيی ئەمڕۆ دووشهممه ٢٠٢١/٤/١٢، لیژنهى كاروبارى تهندروستى و ژینگهو مافی بەکاربەر، بهسهرپهرشتیى د.سەباح مەحمود زێباری سهرۆكی لیژنهو ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامانی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دۆخی تەندروستی و دوایین پێشهاتەکانی پەتای کۆڕۆنا کرا، پاشان وەڵامی ئەو نووسراوانە درایەوە کەئاڕاستەی لێژنەکە کرابوون.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی یاسای بیمەی تەندروستی کراو بڕیاردرا بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتيی پەرلەمانی کوردستان لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.